لە گوندێكی ناحیەی گوڵاڵە ( جەلەولا ) کە ناوچەیەکی جێناکۆکە بە چوار منداڵدا تەقییەوە و دەستبەجێ سیانیان گیان لەدەستدەن.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ بەمیدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە" کاتژمێر٥:٢٠ دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ ٣١ ی تەموز، لە گوندی فەرەج عەرەب لە ناحیەی گوڵاڵە چوار منداڵ مینێك دەدۆزنەوە و دەیبەنەوە بۆ ماڵەوە، بەهۆی دەستكاریكردنەوە مینەكەیان پێدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ سیان لە منداڵەكان گیان لەدەستددەدەن.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووەو کە تەرمی سێ منداڵەكە رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە كراون و منداڵە بریندارەكەش برینەكەی سەختە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و تەندروستی ناجێگیرە.