سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییەکەی مسته‌فا كازمی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییەکەی مسته‌فا كازمی ڕاگەیاند بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق

خەمیس خەنجەر لە تویتێکدا دەڵێت " پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر گفتوگۆی جددی دەکەینەوە."  

هەر لە تویتەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاند "دیالۆگ و گفتوگۆی هێزە نیشتیمانییەکان پێویستە سوود لە ئەزمونی عێراق لە داڕشتنی داهاتوویەکی باشتر وەربگرن". 

 

 

 



PM:03:21:02/08/2022