قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگەیاند. 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند" لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە لە سەرجەم پارێزگاكان قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت تا كاتێكی نادیار". 

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و چەند خۆپیشاندەرێكیش بوونەتە قوربانی. 


PM:06:05:29/08/2022