کچێکی تەمەن (٢٧) ساڵ لە ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

کچێکی گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کچێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی لەمیا سەعید هاروویان تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە گوندی هالولان سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە، کچێکی تەمەن (٢٧) ساڵان بە ناوی (لەمیا سەعید هاروویان)، دوای ڕێوڕەسمی شایی خوشکەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاییەکەی گیانی لەدەستداوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە بەر دەست نییە.


PM:01:10:03/09/2022