بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، (١٠٠) پارت و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ركابه‌رایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، هاوكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كانیش (١٢٢) پارت و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارن، لە هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانیش تێیدا (٣٢١) پارت و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کاتژمێر هه‌شتی به‌یانییه‌وه له سوید ده‌ستیپێیكردووه تا کاتژمێر هه‌شتی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌نگده‌ران له (٦٠٠) بنكه ده‌نگ به كاندیده‌كانیان ده‌ده‌ن.
هەر ئه‌مڕۆ هاوڵاتییانی سوید (٣٤٩) نوێنه‌ر بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان دیاری دەکەن، له‌و ژماره‌یه (٤٧%)ی ژنن.