هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕایگەیاند" لە ئەنجامی هەشت چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، هەشت سەربازی داگیركەری تورك سزادراون و دوو داگیركەریش بریندار بوون، هەروەها فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێكشكێنراوە".
ئەمڕۆ یەک شەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ”لە ئەنجامی هەشت چالاكیی گەریلا لە ناوچەی زاپ، هەشت سەربازی داگیركەری تورك سزا دراون و دوو داگیركەریش بریندار بوون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێنراوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، "هەرچەندە دەوڵەتی توركیا بۆردوومانی چڕ بە بەكارهێنانی بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی ئەنجام دەدات، بەڵام بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەردەوامە و هێزەكانمان بە تاكتیكی گەریلای سەردەمی نوێ درێژە بە بەرخۆدانەكانیان دەدەن و لە داگیركەران دەدەن”.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ئەنجامی هەشت چالاكی هێزەكانمان، هەشت داگیركەر سزا دراون و دوو داگیركەریش بریندار بوون، هەروەها فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێنراوە.