وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر بۆردومان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت" داوای خەڵکی ئێران ڕەوایە و پشتیوانی دەکەین و ئیدانەی بۆردومانی بارەگای حزبە کوردیەکانیش دەکەین".
ئەبرو گونای وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین و داواده‌كه‌ین به‌زوترینكات كۆتایی به‌م هێرشانه بهێنرێت".
وتیشی" لە لایەکەوە ئێران هەوڵ دەدات داواکارییە دیموکراتییەکانی گەلی کورد کپ بکات و لە لایەکی دیکەشەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە، ئەم هێرشە یەکێکە لە بەرجەستەترین نیشانەکانی دژایەتی ئێران بەرامبەر بە کورد".
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەرخۆدانی گەلانی ئێران راست و ڕەوایە و ژینا ئەمینی و ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە هێرشەکانی ئێران کوژراون بەبیر دێنینەوە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێران و ژنانی تێکۆشەر سەردەکەون.
ئەبرو گونای لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا داواشی لە ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی کرد، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن.