کێشە ناوخۆیەکانی بزووتنەوە بەرەو تەقینەوەی چەکداری دەچێت


کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی، دوای جیابوونەوەی کامیلی حاجی عەلی و راگەیاندنی حیزبێکی نوێ بە هەمان ناوەوە، بەرەو هەڕەشەی چەکداری و تەقینەوە دەچێت.

د.محەمەد بازیانی، کەسی دیاری سەر بەباڵی کامل حاجی عەلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باڵی عیرفانی مەلا عەلی تۆمەتبار دەکات کە بە چەکەوە ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی ( سەر بەباڵی کامیل حاجی عەلی یە).

هەروەها ئەوەش ئاشکرا دەکات لە نێو ئەو بارەگایەدا میلی تفەنگیان لە چەند کادیری پێشکەوتی شوراو مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە راکێشاوە.
دوا ئە م رووداوە بە پێی زانیاریەکانی " سپی " ئاسایش چەکدارەکانی لە بارەگاکە دوورخستۆتەوەو هەر خۆشیان چوونەتە نێو بارەگاکەوە بۆ رێگاگرتن لە دروستبوونی بارگرژی زیاتر.

محەمەد بازیانی ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر ئەو دەستدرێژیە پەنا دەبنە بەر دادگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

بۆ دوورخستنەوەی شەڕ، هێزەکانی ئاسایش چواردەوری چەند بارەگایەکی بزووتنەوەی ئیسلامیان لە چەند شوێنێک داوە.




PM:03:03:05/10/2022