ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لهبارهی تهقینهوهکەی هەولێر داوا دەکەن ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا وردبن و راستی روداوەکە و "تۆمەتباران" بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئهمڕۆ ههینی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێکی نەخوازراودا لە شاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراو بە (ھاوکار جاف) کرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدکرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه" شەھید ھاوکار كە پێشتر لەئەرک و فەرمانی رەسمیدابو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەھێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردوە".
ئەوەشی خستەڕوو، داوا دەکەین لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم لە لێکۆڵینەوەکانیاندا وردبن و راستی رووداوەکە و تۆمەتباران بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن و روبەڕوی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن.