شاندێكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە هەولێرن


شاندێكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەبنەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و فاڵح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسانی دیكە كۆدەبنەوە. 

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە تائێستا لایەنەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رێكنەكەوتوون و تائێستاش پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتون.



PM:01:46:10/10/2022