ئەمڕۆ هەینی لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەندی شاری ناسریە خۆپیشاندانێکی فراوانیان ڕێکخست، دژی حکومەتی سودانی و شێوازی پێکهێنانی کابینەکەی.
ئێوارەی دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی (٢٥٣) پەرلەمانتار بۆ دەنگدان بەكابینەی نوێی حكومەت کۆبووەوە، لهو دانیشتنهدا بە زۆرینەی دەنگ متمانهی بە محهمهد شیاع سودانی و وهزیرەکانی حكومهتهکەی بەخشی.