ڤیدیۆی نەفەرەکانی ئەو پاسەی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنزیک رەواندوز ٣٥ کەسی تیا بریندار دەبێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پاسێکی گەشتیاری لە ناوچەی گەشتیاری بێخاڵ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو، لە ئەنجامدا ٣٥ سەنشینی برینداربوون.

ئەو ئۆتۆبیسە گەشتیارە خۆی دەکێشێت بە قەدپاڵی شاخێکدا، دواتر بە مۆتێلێکدا لە ناوچەی گەشتیاری بێخاڵ.

لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا لە کۆی ئەو ٣٥ بریندارە ٣٥ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سۆران، ١٢گەشتیاران برانە نەخۆشخانەی رەواندوز.
لە راگەیاندنێکدا نەخۆشخانەی رزگاری بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ ١٨ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٤:١٠ خولەک ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕوداوێکی هاتووچۆ لە هاوینە هەواری بێخاڵ دەست بەجێ تیمەکانمان کەوتنە ئامادە باشی توانی پێشوازی لە ٣٥ بریندار بکرێت هەر لە تەمەنی ٢ ساڵی تاکوو سەروی ٥٠ ساڵ توانرا چارەسەری پێویست بۆ برینداران کرا".

هەروەها هاتووە " بە چوار ئوتۆمبیلی فریاکەوتن ٢٣ بریندار پاش چارەسەری سەرەتای ڕەوانەی فریاکەوتنی ئاشتی بکرێت ١٢ ش لە نەخۆشخانەی ڕواندز خەوێنەران".

لە بەشی خوارەوە هەواڵەکە بۆ بینینی ڤیدیۆکان جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە..


PM:07:53:18/11/2022