لە زاخۆ هاوڵاتییەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت

پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک خوشکەکەی خۆی کوشتووە و تەرمەکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنوورەکە فڕێداوە". 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەرمی ژنێکی تەمەن (٣٧) ساڵ بە ناوی (ع. ح. ب) لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری زاخۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە بۆ شوێنی ڕووداوەکە، توانیویانە ناسنامەی ئەنجامدەری ڕووداوەکە بناسێنن، کە "برای قوربانییەکە" دیاریکراوە بە ناوی (م.ر.ت)، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی تۆمەتبارەکە دەرچووە بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی". 


AM:08:51:06/12/2022