حکومەتی عێراق بڕیاری بە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەکات


چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق بڕیاری بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە دوای وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵی فیدڕاڵ، وەزارەتی دادی عێراقیش بڕیاری بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد کە خزمەتی دوو ساڵ یان زیاتریان هەیە، فەرمانەکەش رەوانەی وەزارەتی دارایی کرا بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم مەرجەکان.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دادی عێراق بڵێ‌ویکردەوە" د.خالید شوانی، وەزیری داد تەواوبونی سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی دانانی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی ڕاگەیاند".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە وەزارەت ڕێکارەکانی خۆی بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی تەواوکردوە بۆ دانانی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن و خزمەتی دو ساڵ یان زیاتریان هەیە و بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم مەرجەکان.

پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا وەزارەتەکانی تر هەمان بڕیار و هەمان ڕیوشوێن بگرنەبەر.




PM:06:08:06/12/2022