سەرۆکی هاوپەیمانی لە سەرۆکایەتی دوورخرایەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی، ئەو حیزبەی لەلایەن بەرهەم ساڵح ەوە دامەزرا، ئەمڕۆ سەرۆکەکەی دوای ئەو، ئارام قادر لە پۆستەکەی دورخرایەوە.

بەشێک لە سەرکردایەتی هاوپەیمانی ئەمڕۆ لە سلێمانی رایانگەیاند "لە کۆیی حەوت دەڤەر لە شەش دەڤەر دەنگدراوە بە دورخستنەوەی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی".

ئەو سەرکردایەتیانەی هاوپەیمانیی نیشتمانی، رایانگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی سەرکردایەتی و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، ئارام قادریان لە پۆستی سەرۆکی حزبەکە دورخستووەتەوە.
کامیل جەلال، ئەندامی سەرکردایەتیی دەڤەری کەرکوک، وتی، لە کۆی حەوت دەڤەر، ئەندامانی سەرکردایەتی لە شەش دەڤەر دەنگیان بە دورخستنەوەی ئارام قادر داوە و تەنانەت مافی ئەندامبونیشیان لێسەندووەتەوە.

هاوپەیمانیی نیشتمانی کە لەلایەن سەرۆک کۆماری پێشووی عیراقەوە دامەزرا، دوای چوار ساڵ تەمەن و ئەمە دووەم قەیرانی سەرکردایەتییە کە رووبەرووی ئەو حزبە دەبیتەوە دوای جێهشتنی بەرهەم ساڵح.


PM:06:28:09/12/2022