ڕۆژنامەنووسێکی باوەڕپێکراو هەواڵێکی نائارامکەر لەکەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڵاودەکاتەوە


 ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکە، لارس سیڤێرستن، باسی لە دوایین هەواڵی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد بۆ یاری کۆتایی مۆندیال لە قەتەر بەرامبەر ئەرجەنتین کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.

 سیڤێرستن لە لێدوانێکیدا بۆ تۆک سپۆرت وتی: دوایین زانیاری لە ڕۆژنامەکانی فەرەنسا ئەوەیە کە هەر ٢٤ یاریزانەکە ئەم ئێوارەیە مەشق و ڕاهێنانیان کردووە، پێموایە ئەگەر ئەوەندە بە توانای جەستەیی باشەوە ڕاهێنان بکەن ئەوا ڤایرۆسی وشتریان نییە.

 سیڤێرستن زیادی کرد: ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئۆلیڤیێر جیرۆ هەندێک کێشەی هەیە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپ، لە مەشقەکانی شەوی شەممەدا پێکهاتەیەکیان تاقیدەکردەوە و مارکوس تورام لەبری ئۆلیڤیێر جیرۆ یاری دەکرد.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە لەبیرتان بێت، بەم شێوەیە یارییەکەیان بەرامبەر مەغریب کۆتایی پێهێنا، هەروەها لەبەر ئەوەی جیرۆ لە یاریگاکان دوورکەوتبووەوە.

  ئاماژەی بەوەشکرد، "دەتوانێت هەندێک کاریگەری تاکتیکیش هەبێت بۆ ئەمە چونکە کیلیان مباپێ لە لای چەپ یاری دەکات کاتێک بەرگریکارێکی چەپی زۆر هێرشبەریان هەیە، تیۆ هێرناندێز، کە بەرامبەر لیۆنێل مێسی یاری دەکات”.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕەنگە مارکوس تورام بتوانێت ڕۆڵی لای چەپ بگێڕێت و مباپێ لە پێشەوە بێت، ئەمەش یاریزانێکت پێدەبەخشێت کەمێک زیاتر لەوە لە ڕووی لێدانی سزاوە.
 هەروەها بەهۆی ئەوەی جیرۆد لەسەدا سەد ئامادە نییە، ئەمە دەتوانێت شتێک بێت کە پێدەچێت دیشامپ بیری لێبکاتەوە.


AM:08:26:18/12/2022