روونكردنەوە بۆ ئەو كەسانەی سیڤییان بۆ وەزارەتی بازرگانی ناردبوو


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو فۆڕم و سیڤیانەی بۆ 49 هەلیكار پڕكرابونەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی سڕدراونەتەوە، بۆیە سەرلەنوێ ئەوانەی خوازیارن دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەنەوە كە وەزارەت هەڵدەستێت بە دامەزراندنی 49 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەی كە لە خوارەوە دیاریكراون لە فەرمانگەكان، بەهۆی بونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێسود بون، وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكاران، دوبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ تاوەكو كاتژمێر 11:00ی سەر لەبەیانی رۆژی 2ی (كانونی دوەم/1)ی 2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.


شێواز و چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن:
یەكەم: بۆدەرچوانی كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلكترۆنی  وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ.
‏https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA
دوەم: بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە – بەردەست – شوفێری تكایە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ.
‏https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18
سێیەم: لەكاتی هەبونی هەر گیروگرفتێك لە پڕكردنەوەی فۆرمەكان لە لینكەكانی سەرەوە تكایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بكەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و  ڤایبەر وە یان ئیمەیلیك بنێرن بۆ [email protected]كێشەكە چارەسەر دەكەین
چوارەم: ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
پێنجەم: هەر هاوڵاتیەك مافی هەیە یەك جار فۆرمەكانی سەرەوە پڕبكاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ.
شەشەم: لە كاتی دەرچونی ناوەكان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
حەوتەم: فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
-  بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان
-  بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر
-  بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی
-  بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك




PM:04:28:26/12/2022