پۆلیسی سلێمانی: بە حەوت كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حەوت تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە لە ماوەی رابردودا ڤیدیۆی كچێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردوەتەوە و دواتریش كچەكەیان رفاندوە و دەستدرێژی سێكسییان كردوەتەسەری.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەكییەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌هێشتوەو لەترسا هەڵاتووە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبوەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە رفێنراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.



PM:07:13:27/12/2022