هۆشداری لە تەمومژێکی چڕ و کەمبوونەوەی ئاستی بینین دەدرێت


کەشناسێکی ناسراو هۆشداری لە هاتنی تەمومژێکی زۆر و کەمبوونەوەی ئاستی بینین لە ١١ پارێزگای عێراق دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، سادق عەتیە، پسپۆری بواری کەشناسی هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاستی بینین لەڕێگا سەرەکییەکانی ١١ پارێزگای عێراق.
عەتیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە کاتژمێرەکانی شەوی سبەینێ پێنجشەممە و بەیانی ڕۆژی هەینی، لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان روودەدات.

ئەو پسپۆرە شارەکان دەخاتەڕوو کە ئاستی بینین بەتەواوی کەم دەبێتەوە کە ئەوانیش بەغداونەینەوا، سەڵاح الدین، ئەنبار، بابل، کەربەلا، نەجەف، دی قەر، بەسرە، کەرکوک، دۆهوک، ئاماژەی بەوەدا "باقی شارەکان تەمێکی چڕی مامناوەندیان دەبێت."



PM:08:05:28/12/2022