ئەو کەسانەی لە هوانە هێرشیانکردە سەر کچێک دەستگیرکران

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر کچێک لە هوانە دەستگیرکران". 

عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند" حەوت تۆمەتباری سەرەکی ئەو رووداوی گەرەکی ھوانە کە ھێرشیان کردبووە سەر کچێک لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران". 

بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتیشی" لێکۆڵینەوە و بەداوداچوون لە رووداوەکە بەردەوامە". 

ئەوە لە کاتێکدایە، 
داواکاری گشتی سلێمانی پێشتر ڕایگەیاندبوو" بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکە پێویست بە فەرمانی دادوەر ناکات، چونکە ئەوە تاوانێکی ئاشکرایە و دەکرێت پۆلیس راستەوخۆ تۆمەتباران دەستگیر بکات". 


AM:09:21:31/12/2022