"ساڵی ڕابردوو ٤٣١ پێشێلكاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون"

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە راپۆرتێکی ساڵانەیدا ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە. 

بەپێ ئامارەکەی سەنتەری میترۆ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٤٣١) حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە (٣٠١) ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیای ئەنجامدراوە. 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بە جۆری پێشێلکارییەکان کرد و ڕایگەیاند" ڕێگریكردن (١٩٥)، دەستبەسەرداگرتن و شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی (٦٨)، هێرش و هەڕەشە و سوكایەتی (٤٦)، دەستبەسەر كردن بە بێ‌ بڕیاری دادگا (٦٤)، دەستگیركردن بە بڕیاری دادگا چوار ، لێدان و برینداربوون (٢٦) حاڵەت". 


PM:01:26:16/01/2023