نهێنی ئەو ماسکە ڕەشە چییە یاریزانان لە مۆندیال دەیبەستن؟

لەم ساڵانەی دواییدا لە جیهانی تۆپی پێدا دیاردەی بەستنی ماسکی پزیشکی یاریزانان کە تایبەتە بە پاراستنیان لە پێکانە جۆراوجۆرەکانی دەموچاو و سەر یان ڕێگریکردن لە توندکردنەوەی پێکانێکی هەبوو بڵاوبووەتەوە.

 بەڵام پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە، ئەم ماسکانە کاریگەرییان لەسەر ئاستی یاریزانان چییە و ئایا کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکان هەیە، هەروەها ئەو کەرەستانەی کە لە دروستکردنیان و شێوازی دیزاینکردنیاندا بەکارهێنراون چین؟

 کۆمپانیایەکی پزیشکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەڵامی ئەم پرسیارانەی بڵاوکردەوە، کە یاریزانە پێکراوەکان سەری مایکرۆ سی تی سکانی بۆ دەکرێت، هەروەها وێنەگرتنی تەواوی ئێسکەکانی دەموچاوی بۆ دیاریکردنی لاوازییەکانی، پێش ئەوەی ڕەهەندەکانی تەواوی سەری بگیرێت لەگەڵ سێ- تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕەهەندی.

 3 یان 4 ڕۆژ دەخایەنێت تا ماسکەکە دێتە دەرەوە، دوو ڕۆژ وەک پشکنین بۆ یاریزانەکە یان بریندارەکان تەرخان دەکرێت.

 ماسکەکە لە "نایلۆن"ی وشککراوە، یان جۆرێکی تایبەتی مادەی لاستیکییە کە لە ڕووی پزیشکییەوە دەستکاری کراوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ئێسکە تووشبووەکان و سەقامگیرکردنی تاڕادەیەکی زۆر لە بەرامبەر خۆلێدانەکانی یاریگاکان، کۆمپانیا وەرزشییە گەورەکان دەستیان کردووە بە چوونە ژوورەوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا پزیشکییەکان بۆ ناو ئەم پیشەسازیانە.

 پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەمامکەکان زۆر سەلامەتن، و کاریگەرییان لەسەر تەندروستی یاریزانەکە نییە، بەڵام تەرکیزەکەی لە یاریگادا بە ڕێژەی 15% کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی باشترە لە نەبوونی یاریزانەکە بۆ چەندین هەفتە.

  فابریگاس، جۆن تێری، پێتر چیک، ئەلبێرتۆ ئاکویلانی، کارلۆس پویۆڵ دیارترین یاریزانەکانن کە لە ماوەی ڕابردوودا ماسکی پزیشکییان بەستووە.


AM:12:25:02/02/2023