ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزیكی ئاسایش هێرشی کردووەتە سەر کەمپەینێکی کەناڵی سپێدە کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەستی پێکردبوو.
میدیای فەرمیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بڵاویان کردەوە "کەمپەینێکی کەناڵی سپێدە و رێکخراوە خێرخوازییەکانی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دهۆک لەلایەن ئاسایشەوە هێرشی کراوەتەسەر”.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ژمارەیەک لە رێکخەرانی کەمپەینەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراون.