ڤیدیۆ.. وێنەی چەند ساتێك پێش شەهیدبونی دوو پێشمەرگە

دوای ئەوەی شەرێكی قارەمانانەیان ئەنجامداوە و چوار خالی چەكدارانی داعشیان كۆنترۆڵكردوە لەسنوری جەلەولا ، ئەم دوو پێشمەرگەیە شەهید بون بە ناوەكانی (پیشرەو كوری شەهید ئەحمەد خاڵدار وشەهید سەلام)

هاورێیەكی ئەو دوو شەهیدە بە ناوی (دیدار زامدار )چەند ساتێك بەر لە شەهیدبونیان وێنەی هەردوو شەهیدەكەی گرتوە و دەڵێت "ئەم ٢ شەهیدە دوای نەبەردیەكی كەم وێنە كە گرتنی ٤ رەبیەی تیرۆرستانی داعش بو لە جەلەولا بە داخەوە ئەم دوو قارامانەمان لەدەستدا"

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئەوەی بیكەیسیەكەدەداتە دەست شەهید پێشرەو ، ئەوە شەهید سەلامە و ئەوەی بیكەیسیەكەشی بەدەستەوەیە ئەوە شەهید پێشرەوە .

تێبینی: لەپەیجی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وەرگیراوە.








AM:11:07:31/08/2014