وتەبێژی حكومه‌تی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ژمارەیەک بڕیاری نوێ بۆ جێگیرکردنی بازاڕی دراو ده‌رده‌كرێن".
باسم عه‌واد وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی له بازاڕی دراو ده‌رده‌كرێن و بەم نزیکانەش داڕشتنی یاسای بوودجەی گشتی بۆ ئەمساڵ تەواو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجەی ئەمساڵ ئاماده‌یه، به‌ڵام ناجێگیری له نرخی دراو هۆکاری سەرەکی دواكه‌وتنێتی.
باسم عەوادی لە لێدوانەکەیدا جەختیشیکردەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر بنەمای نرخی نوێی دراو لە بازاڕەکان هه‌یكه‌لیه‌تی بوودجه دادەڕێژرێتەوە کە له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ته‌واو دەکرێن و دوای خستنه‌ڕووی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.