تەقینەوەیەك لە گەڕەكی گردی عەلی ناجی روویدا، بەڵام تائێستا هۆكاری تەقینەوەكە و زیانەكان نەزانراون.
بەپێی زانیارییەكانی (ٍسپی) نیوە شەوی رابردوو لە گەڕەكی گردی عەلی ناجی بە دیوی عەقاری كە دەكەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی، تەقینەوەیەك لەنێو ئوتومبیلێكدا روویداوە و دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێتی رووداوەكە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەندێك پارچەی تەقینەوەكە زیانی بە شوێنەكە گەیاندووە، بەڵام هەر زوو ئاسایش گەیشتوون و شوێنەوارەكەیان كۆكردۆتەوە، تائێستاش هۆكار و زیانەكانی تەقینەوەكە نەزانراون.
(سپی) هەوڵیدا رای بەرپرسانی ئاسایش لەسەر تەقینەوەكە بزانێت، بەڵام دەست نەكەوتن.