ئەمەریكا: پوتین نایەوێت جەنگی روسیا و ئۆكرانیا كۆتایی بێت


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا نایەوێت كۆتایی بە جەنگی ئۆكرانیا بهێنێت.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئۆزباكستان رایگەیاندووە، وڵاتەكەی ئامادەیە پابەند بێت و بەردەوامی بدات بەرگریكردن لە سەروەری خاكی ئۆكرانیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، ئەمریكا پێشوازی لە هەر هەنگاوێكی ئاشتیانە دەكات لە ئۆكرانیا.

جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا پێی ناوەتە ساڵی دووەمی و ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا جەخت لە یەكپارجەیی و سەروەری خاكی ئۆكرانیا دەكەنەوە.




PM:07:53:01/03/2023