وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كرێت".
محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی راگه‌یاند" هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراکی مانگی رەمەزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک کاتی کارکردنیان تا کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێواره درێژ بکەنەوە.
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی رایگەیاندبوو کە هەر بەشە خۆراکێک لە عێراق دابەشبکرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.