ئەردۆغان وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیای دیاریکرد

ئەمڕۆ هەینی سەرۆک کۆماری تورکیا کاتی هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و وتی" لە ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت". 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بڕیارێکی سەرۆکایەتیم واژۆ کرد کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان بڕیار بوو لە ١٨ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەڵام لە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچن.

کاندیدە دیارەکان تائێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور (ئاکپارتی و مەهەپە) و کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی هاوبەشی (هاوپەیمانی میللەت)ـە. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠١٤) بۆ یەکەم جار بە سەرۆک کۆماری تورکیا دیاری کرا، لە هەڵبژاردنی ساڵی (٢٠١٨)دا بۆ جاری دووەم بووەوە سەرۆک کۆمار.


PM:03:01:10/03/2023