لە کەرکوک بازرگانی دیار ڕوشدی سەعید دەستگیرکرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکوکەوە بازرگانی دیار روشدی سەعید بە تۆمەتی دروستكردنی "چەكی بانكی بێ پارە" دەستگیركرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ماوەی سێ ڕۆژە بنکەی پۆلیسی قۆریە روشدی سەعیدی بازرگان، بە ماددەی (٤٥٩)ی یاسای سزادانی عێراقی و بە تۆمەتی دروستکردنی چەکی بانکی بێ پارە دەستگیرکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا روشدی سەعید لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی کەرکوکە کە ژمارەیەکی زۆر سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. 

د. ڕوشدی سەعید خاوەنی کۆمپانیای عادل موتەحیدە و پڕۆژەی دەشتی بەهەشت بوو، هەروەها 
پرۆژەیەكی دیكەی بە ناوی سیتی ستار لە دهۆك بە تەواونەكراوی جێهێشت.


PM:12:47:11/03/2023