هەڵمەتێكی چاودێری بۆ بازاڕ و دوكانەكان و شوێنە بازرگانییەكان دەست پێدەكات


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە بۆ رێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی لە مانگی رەمەزان، هەڵمەتێكی پشكنین و چاودێری بۆ بازاڕ و دوكانەكان و شوێنە بازرگانییەكان دەست پێبكات.

خالید محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزان وەزارەتی ناوخۆ پشكنین بۆ بازاڕو و دوكانەكان و شوێنە بازرگانییەكان دەكات، هەڵمەتەكە لەپێناو چاودێریكردنی بازاڕ و كۆگاكاندا ئەنجام دەدرێت هەتا بتوانرێت پارێزگاری لە جێگیری نرخەكان بكرێت و رێگری لەبەرزبوونەوەیان بكرێت لەمانگی رەمەزاندا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمە یەكێكە لە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوان و قۆرخكاری و یاریكردن بەنرخەكانەوە.

محەنا روونیكردۆتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت دەستكاری نرخەكان بكەن و گۆڕانكارییان تێدا بكەن لەم جۆرە كاتانەدا چالاكن.



PM:05:48:16/03/2023