لە هەولێر فرۆشتنی به‌نزینی (٦٩٠) دیناری ده‌ستیپێكرده‌وه‌

لە چەند بەنزینخانەیەکی پارێزگای هەولێر فرۆشتنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەمڕۆوە لە چەند بەنزینخانەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت، تەکسی و بارهەڵگر دەستپێدەکاتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، بەنزینی ٦٩٠ دینارییەکە لەم بەنزینخانانە بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دابەشدەکرێت:

١-رۆژهەڵات

٢-گەردی

٣-نەورۆز

٤-رەوەند

٥-محەمەد

٦-دیڤاڵ


PM:04:07:17/03/2023