هاوڵاتییەک لەسەر گۆڕی باوکی خۆی دەکوژێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە ٨ ی نیسانی ٢٠٢٣ پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند"هاوڵاتییەک لەسەر گۆڕی باوکی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای کفری فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە ".


عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕایگەیاند"هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری  کەرکوکی بەناوی(حسین عبداللە حمید) لەدایکبووی ١٩٧٢ لەسەر گۆڕی باوکی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای کفری فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە ".


پۆلیسی گەرمیان ئاماژەشی بەوە کردووە، ناوبراو پۆلیسە لە دادگای پارێزگای کەرکوک و خێزاندارەوخاوەنی چوارمنداڵە و  بە دەمانچەی جۆری  تارق فیشەکی بەسەری خۆیەوە ناوەو خۆی کوشتووە.


دوای ڕوداوەکە پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان بردۆتە نەخۆشخانە و لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە ، دواتر  بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت و دوای ڕێکارە پزیشکێکان تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.



PM:07:24:08/04/2023