کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا


پسپۆرێکی کەشناسی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیاندو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە یەکەم رۆژ کەمە باران دەبارێت و هەندێکجار بە لێزمە، بەڵام بارانەکە درێژخایەن نابێت".

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنەوە دەڵێت " کەشوھەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان بەرێزان بەگشتی لە یەکەم رۆژدا ھەینی ٢١-٤-٢٠٢٣ حاڵەتێکی ناسەقامگیری لاوازمان ئەبێت کە خۆی ئەبینێتەوە لە چڕبوونەوەی کەڵەکە ھەور بۆ ھەورە تریشقە و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیاکاندا دەبارێت".

هەروەها دەڵێت " تاوە بارانەکان بەگشتی کورت خایان ئەبێت و ھەموو ناوچەیەک ناگرێتەوە رێژەی بارانیش لەنێوان نمە باران تا ١٠ ملیممەتر ئەبێت، بەگشتی لە رۆژانی دووھەم و سێھەمی جەژندا پێشبینی ئەکەین کەش لە تەواوی ناوچەکان سەقامگیر بێت و ئەگەری بارانبارین نابێت و، پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا کەمێک نزمدەبێتەوە و کەش فێنک دەبێت".



PM:07:12:15/04/2023