ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (گەڕیان) بڵاوکردەوە.

(گەڕیان) نوێترین بەرهەمی چۆپی فەتاحە و کارێکی فۆلکلۆرە و وەک دیاری جەژنی رەمەزان بۆ هەوادارەکانی لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویکردەوە.

ئازاو و هۆنراوەی ئەم بەرهەمەی فلکلۆرە و ئاریۆس کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە، دەرهێنانی رەیان شیلازییە، وەزیر خالید کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە. 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


PM:12:55:21/04/2023