نێچرڤان بارزانی لە یادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا دەڵێت " وشه به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌تەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن".
نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) لە پەیامێکدا دەڵێت " له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین و ئازادیی قه‌ڵه‌م و نووسین دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بنه‌ما و كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی پێشكه‌وتووه، پێویستییه‌كی له‌پێشی بره‌ودان به دیموكراسی و ئازادییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه، بۆیه ده‌بێ پارێزگاری لێ بكرێت".
هەروەها دەشڵێت " وشه به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پیشه‌یی و ڕاستگۆیانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركی خۆیان به ڕێكوپێكی و له چوارچێوه‌ی ئێتیكی ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵی دروستی خۆیان له ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌یان بگێڕن".