ئەمشەو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزەکانی زێرەڤانی روویدا کە بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزەکانی زێرەڤانی ڕوویدا و بەهۆیەوە تەقە کرا.
بەهۆی تەقەکردنەکەوە چەند کەسێک برینداربوون و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.