حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی فەرمی راگه‌یاند

بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران،رۆژی دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە لە سەرجەم داموودەزگاکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كورستان ڕایگەیاند" ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە ڕێكەوتی یەكەمی مانگی ئایار، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكاران، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئەم پشووە لە ساڵنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا جێگیركراوە". 


PM:03:42:27/04/2023