بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس باوکی لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆبە هاندەری یانەی ڕیال مەدریدە و لەسەر بانگهێشتی پێرێز چەند جارێک چووە بێرنابیۆ.
ئاس ئاشکرای کردووە بەرشەلۆنە دەیەوێت نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مسۆگەر بکات و هەر بۆیەش یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم ئەنجامدا.
چەندین تیپ ئارەزووی دەکەن و باوکی بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە لەناو شاری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بینراوە.
یامال تەمەنی 15ساڵەو داهاتوویەکی گەش چاوەڕوانی دەکات، لە یاری ریاڵ بیتس چاڤی بۆ یەکەمجار لە تیپی یەکەم بەشداری پێکرد.