حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كرد كه چه‌كیان هه‌یه و داوایان لێده‌كات تاوه‌كو ٢١ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ بچنه بنكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان تۆماربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و بنكانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی له شار و شارۆچكه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه دیاریكراون بۆ تۆماركردنی چه‌كی هاوڵاتیان.
له ئاگادارییه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پێش رۆژی ٢١ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ سه‌ردانی ئه‌و بنه‌كانه بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان تۆماربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌وه واده‌یه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
كارزان ئه‌میر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات، ده‌بێت له شوێنێكی پارێزراوی ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵیبگرێت و نابێت بیفرۆشێت یان بیبه‌خشێت، داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كه‌ین تاوه‌كو كاتیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه چه‌كه‌كانیان تۆماربكه‌ن و بیكه‌ن به چه‌كێكی فه‌رمی".
وتیشی: "له داهاتودا پاش ته‌واوبوونی ئه‌م واده یاساییه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌شت لیژنه له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێده‌هێنێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگانی پێویست بۆ خاوه‌نی ئه‌و چه‌كانه كه تۆماركراون و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات به پێدانی مۆڵه‌ت یاخود خاوه‌ندارێتی به‌پێی یاسای چه‌ك".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی حكومه‌ت چه‌ك له هاوڵاتیان وه‌رناگرێت؟ وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "چه‌كێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌ده‌ستی هاوڵاتیانه‌وه، ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌میان تۆماربكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌ر تاوانێك به چه‌كێك كرا بزانرێن ئه‌و چه‌كه هی كێیه و خاوه‌نه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".