کڵچدارئۆغڵو سکاڵای یاسایی لەسەر ئەردۆغان تۆمار دەکات

کەماڵ کڵچدارئۆغڵو سکاڵای یاسایی بە بڕی (٥٠) هەزار دۆلار لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمار کرد. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە جەلال چەلیک پارێزەری کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی هاوپەیمانی گەل، بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" سکاڵایەکی یاساییمان دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمارکردووە و داوای بڕی ٥٠ هەزار دۆلارمان وەک قەرەبوو کردووە".

جەلال چەلیک هۆکاری سکاڵاکەی ئاشکراکرد و وتی" گرتەیەکی ڤیدیۆی لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە کە تیایدا هاوپەیمانییەتییەکەی ئێمەی بە پەکەکەوە گرێداوە ئەو ڤیدیۆیەش ساختەیە".


PM:03:49:25/05/2023