لە پیرەمەگرون دژى دانانى کامێراکانى (پۆینت تو پۆینت) خۆپیشاندانە
دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنى لە ناحیەى پیرەمەگرون دژى دانانى کامێراکانى (پۆینت تو پۆینت) گردبوونەوە کە لە گردبوونەوەکەدا دوو ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستگیرکران. 

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، دواى ئەوەى کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان و چالاکانى مەدەنى لە ناحیەى پیرەمەگرون دژى دانانى کامێراکانى (پۆینت تو پۆینت) گردبوونەوە، بە مەبەستى گواستنەوەى زانیارییەکان لەسەر گردبوونەوەکە، گۆران لوقمان و کۆژین کامەران کە کامێرامانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تیە، لەلایەن هێزێکى ئەمنیەوە دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تێپەڕبونى زیاتر لە نیو کاتژمێر تیمى رۆژنامەوانى ئێن ئاڕ تى لەلایەن هێزە ئەمنیەکەوە ئازاد کران و لە لێدوانێکشدا، گۆران لوقمان پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى، رایگەیاند" ئەوان وەک ئەرکى رۆژنامەوانى خۆیان چوونەتە ناحیەى پیرەمەگرون و ویستویانە هۆکارى گردبوونەوەکە روماڵ بکەن، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن هێزێکى ئەمنیەوە دەستگیرکراون". 


PM:03:15:26/05/2023