لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی گەنجێکی زیندانیکراو دەکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی گەنجێکی زیندانیکراو دەکات و لەوبارەیەوە هۆشداریش دەدات. 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بە (ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ) لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی نزیکبوونەوەی لە سێدارەدانی (حسێن شەهبازی) تەمەن (٢٢) ساڵ ڕایگەیاند" حسێن تەمەنی تەنها (١٧) ساڵ بووە کاتێک تاوانەکەی ئەنجامداوە". 

دەشڵێت" پرۆسەی دادگایکردنی دۆسیەی حسێن شەهبازی نادادپەروەرانە بووە و دادگا پشتی بە دانپێدانانەکانی بە ئەشکەنجەدان بەستووە بۆ سزادانی". 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو سزای لە سێدارەدانی حسێن شەهبازی جێبەجێبکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حسێن شەهبازی لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پۆلیسی ئێرانەوە لە شیراز دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی (١١) ڕۆژ ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر و خانەوادەکەی بکەوێت و لەو ماوەیەدا لەلایەن لێکۆڵەرانەوە ئەشکەنجە دراوە.


PM:04:31:26/05/2023