لە شارێكی هەرێم گەنجێك بەبیانوی دامەزراندن، دەستدرێژی كردۆتە سەر دوو كچ


لەشاری سلێمانی گەنجێك بەناوی دەستكەوتنی هەلیكارەوە، دەستدرێژی كردۆتە سەر دوو كچ، دواتریش دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ـ سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ڕۆژی 25/6/2023 تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن (35) ساڵ خەڵكی دەرەوەی هەرَیمە بەناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی پاش ئەوەی دەستدرێژی كردۆتە سەر دوو كچ و بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوێنێ هەردوو كچەكە سەردانی نوسینگەی(ڕۆژهەڵات)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیان كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، دەست بەجێ بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی، ناوبراو دەستگیركراو بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە".



PM:02:14:26/06/2023