داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق بڵاوكرایەوە


داهاتی نەوت لە مانگی ئایاردا حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) لە مانگی ئایاردا ١٠٢ ملیۆن و ٤٦٣ هەزار و ٣٨٧ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی، حەوت ملیار و ٣٢٤ ملیۆن و ٦٤١ هەزار دۆلار بووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرجەم نەوتی فرۆشراو لە كێڵگەكانی باشورو ناوەڕاستی عێراق دەرهێنراون و تێكڕا هەر بەرمیلێك نەوت بە ٧١ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشراوە.



PM:05:46:26/06/2023