کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنەوە زانیاری نوێی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا بە تایبەت لە ناوچەکانى باشورى هەرێم و پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى باشورى هەرێم (٧ - ٨) کمە. 

لەباره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان كه‌شناسی پێشبینی دەکات کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک پلە بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە. 


AM:11:11:27/06/2023