وێنە.. نازدار لە جەژندا بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی. 

نازدار جزیری لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و جەژنی قوربان لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات. 
 
نازدار له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووه له‌ تەمەنی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).


AM:12:03:29/06/2023