کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەبێ (عومەری ئیلخانی زادە) پلێنۆمیان سازکرد

دوێنێ چوارشەممە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەبێ عومەری ئیلخانی زادە پلێنۆمیان سازکرد و چەندین بڕیار و پەیام و ڕاسپاردەیان پەسەند کرد. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پلێنۆمی ١٦ی کومیتەی ناوەندی دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەچوو، پلێنۆم به چەند دەقە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە ناو و یادی هاوڕێیان سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئازادی و سوسیالیزم و به سرودی بانگەواز دەستیپێکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پلێنۆم جارێکیتر جەختی کردەوە که ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ درێژەدان به تێکۆشانی ڕێکخراوەیی و سیاسی خۆی، کردەوە و هەڵوێستێکی پێویست و به جێ بوو، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدا به پێچەوانەی ڕێکەوتنەکان و ئامانجی سەرەکی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمە و دڵسۆزانی ئەم رەوتە هەڵسوکەوت بکەن، پشت کردن لە ئێرادە و ویستی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لە شۆڕشی ژینا و سات و سەودا لە گەڵ نەیارانی کورد، ئێمەی زیاتر هاندا تا بەرانبەر ئەم سیاسەتە بوەستینەوە". 

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ٢٢ی حوزەیران هه‌ردوو باڵى كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ى زڕگوێزى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى ڕووبه‌ڕووى یه‌ك بوونه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی زەحمەتکێشان كوژران. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ١٦ی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

تێکۆشەرانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

پلێنۆمی ١٦ی کومیتەی ناوەندی له ڕۆژی چوارشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاویی ڕێکەوتی ٢٨ی ژوئن ٢٠٢٣ بەڕێوە چوو. پلێنۆم به چەند دەقە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە ناو و یادی هاوڕێیان سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئازادی و سوسیالیزم و به سرودی بانگەواز دەستیپێکرد.

پلێنۆم له هەلومەرجێکی تایبەت بەڕێوەچوو، دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ درێژەپێدانی ژیان و تێکۆشانی سیاسی خۆی و شکستی پرۆسەی یەکگرتنەوە، به خێرایی کۆمەڵەی شۆڕشگێر کەوتە جموجوڵی هەڕەشەئامێز و خولقاندنی گرژی و جوڵاندنی هێز که سەرئەنجام جەنایەت و کارەساتی رێکخراوی ڕۆژی ڕەشی پێنجشەممە یەکی پوشپەڕ ( ٢٢ی ژوئن) لێکەوتەوە و دەستی خۆیان به خوێنی دوو پێشمەرگە سوور کرد و بۆ هەمیشە تاوانێکی گەورەیان له کارنامەی خۆیان و بە تایبەت دوو کەسی یەکەم و دووهەمی ئەو حیزبە تۆمار کرد.

پلێنۆم جارێکیتر جەختی کردەوە که ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ درێژەدان به تێکۆشانی ڕێکخراوەیی و سیاسی خۆی، کردەوە و هەڵوێستێکی پێویست و به جێ بوو، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدا به پێچەوانەی ڕێکەوتنەکان و ئامانجی سەرەکی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمە و دڵسۆزانی ئەم رەوتە هەڵسوکەوت بکەن. پشت کردن لە ئێرادە و ویستی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لە شۆڕشی ژینا و سات و سەودا لە گەڵ نەیارانی کورد، ئێمەی زیاتر هاندا تا بەرانبەر ئەم سیاسەتە بوەستینەوە. 

درێژەدان بە خەباتمان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ململانێ و وەستانەوەیەکی پێویستە دژی حزبێکی  داخراو، تەک دەنگی، بنەماڵەیی و کردنی کۆی ڕێکخراوەکە به کۆیلەی کەسێک و دوور کەوتنەوە له ئامانجەکانی زیاتر لە نیو سەدە تێکۆشانی بۆ عەداڵەت و یەکسانی و خەبات بۆ سەرکەوتنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.  پلێنوم لەمبارەوە وێرای قسەوباسی تێر و تەسەل بەیاننامەیەکی پەسەند کردووە که وەک پاشکۆی ئەم ڕاگەیاندنە بڵاو دەبێتەوە. 

جێگای ئاماژەیە کە هەروەها گرنگی گرتنی کۆنگرە لە زووترین کاتدا و ئامادەکارییەکان بۆ دیالۆگ و راوێژ لەگەڵ شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکان، چالاکان و روناکبیرانی کوردستان بۆ هەنگاوی کردەیی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تەشکیلات و روانینی سیاسی بە خوێندنەوەیەکی نوێ درایە بەر باس. پلێنۆم له درێژەی کاری خۆیدا چەندین بڕیار و پەیام و ڕاسپاردەی پەسەند کرد که وەک بەشێک له سەنەدەکانی پلێنۆم بڵاودەکرێتەوە.

پلێنۆم هاوڕێ فەریبا محەمەدی وەک وتە


PM:04:46:29/06/2023