ئەو شارانە ئاشكراكران كە لە جەژندا زۆرترین و كەمترین كارەبایان بۆ دابینكراوە


لە سێ رۆژی جەژندا لە شاری هەولێر 18 كاتژمێر 30 خولەك كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینكراوە و لە گەرمیانیش 21 كاتژمێر كارەبا هەبووە.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "وەكو پێش جەژن بەڵێنیان داوە 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدەنە هاوڵاتیان، لەو رووەشەوە بەڵێنەكەیان جێبەجێكردووە".

راگەیەنراوەكە باسی لەوەكردووە "كارەبای نیشتمانی لە رۆژانی جەژندا بەگوێرەی پارێزگاكان بەمشێوەیە بووە: لە هەولێر 18 كاتژمێر و 30 خولەك، سلێمانی 20 كاتژمێر، دهۆك 20 كاتژمێر، هەڵەبجە 20 كاتژمێر و لە گەرمیانیش 21 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوڵاتیان".




PM:03:30:01/07/2023