گەشت و گوزاری زاخۆ: پێشبینییەكانمان بۆ هاتنی گەشتیار راست دەرنەچوون


بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ رایدەگەیەنێت، پێشبینیان دەكرد نزیكەی 70 هەزار گەشتیار بۆ رۆژانی جەژن سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی زاخۆ بكەن، بەڵام پێشبینییەكەیان راست دەرنەچوو. 

چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاندوە، ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ رۆژانی جەژن سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی زاخۆیان كردووە و وتی "پێشبینیمان دەكرد بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی زاخۆ بكەن، بەڵام تەنها 54 هەزار و 234 گەشتیار سەردانی ئەو شوێنانەیان كردووە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە لە ناوچە سنوورییەكان، رێژەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە سالانی رابردوو كەمیكردووە. 



PM:02:25:03/07/2023